کوتانی خەستی مۆڵگەو سەنگەرەکانی داعش

/
0 Comments
کوتانی خەستی مۆڵگەو سەنگەرەکانی داعش
کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 3/2/2015یەکەی چەکە قورسەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە قەڵای ڕۆژهەڵات وتۆپخانەی هێزی پشتیوانی یەکی وەزارەتی پیشمەرگە . جارێکی دیکە بە توندی مۆڵگەو سەنگەرەکانی هێزەکانی داعشیان لە گوندەکانی گوبەیبەو سمایل ئاواو گوندەکانی دەورو پشتیان کوتا . ئەم هەڵمەت ودەستپیشخەریەی هیزی پیشمەرگە ی کوردستان لە کاتێکدابوو کە پاشماوەی هێزە تێکشکاوەکەی داعش لە " مەکتەب خالید"و "تەلوەرد" و "مەلا عەبدوڵڵا " خۆیان ڕێکخستبۆوەو بە خەیاڵ وحەولی قەرەبوکردنەوەی شکستەکانی ڕۆژانی رابردوویان بوون . لە ئاکامی ئەم هەڵمەتەدا هێزە ئامادەکراوەکەی دوژمن ، خۆی نەگرت وبڵاوەی پێکرا
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان،
پێویستە بگوترێ ئەم هەواڵە لە بەر هۆکارێکی تەکنیکی تازە کراوەتەوە ، بۆیە ڕێکەوتەکەی هی چەند ڕۆژ پێش ئێستایە


You may also like

No comments: